ڕاستەوخۆ

توڵای حاتیمۆغڵاری: ڕۆڵ و ئەرکی ئۆجالان و دەمیرتاش لە پرۆسەی ئاشتیدا جیاوازن

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان و سەلاحەدین دەمیرتاش لە پرۆسەی ئاشتیدا ڕۆڵ و ئەرکی جیاوازیان هەیە و دەمیرتاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا کۆتایی لەو پرۆسەیەدایە و پشتیوانی دەکات.

توڵای حاتیمۆغڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە وەڵامی لێدوانێکی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (یەنی ئارایش) ئاماژەی بە دۆسیەی ئازادکردنی دەمیرتاش کردبوو، ڕوونی کردەوە کە لە سەردانەکەیدا بۆلای سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان، دەمیرتا پێی گوتووە: "قورسایی و ئەرکی ئۆجالان جیاوازە، هی منیش جیاوازە."

هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لەوەش کردەوە کە دەمیرتاش ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەکە تا کۆتایی نیشان داوە، و داوای کرد کە کەس هەوڵ نەدات بۆچوون یان ڕۆڵی ئەم دوو کەسایەتییە بەرامبەر یەکدی دابنێت یان بە ناوی ئەوانەوە قسە بکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.