چیگدەم کڵچگون ئۆچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (DBP)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، تیشکی خستە سەر دۆخ و ڕەوتی گفتوگۆکانی سەبارەت بە عەلەوییەت و تێڕوانینی جووڵانەوەی ئازادی بۆ ئەم پێکهاتەیە.
ئۆچار ئاماژەی بە وتە و پەڕتووکەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و ڕایگەیاند کە جووڵانەوەی ئازادی لە ناو عەلەوییەتدا لەدایک بووە و هەمیشە ڕێزی بۆ سەرجەم ئاین و بڕواکان هەبووە، هەر لەبەر ئەمەشە کە زۆرجار وەک 'جووڵانەوەی مرۆڤایەتی' ناوی دەبرێت.
ناوبراو ئەوەی بیر هێنایەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئۆجەلان کۆتاییهێنان بووە بە کۆمەڵکوژییەکانی دژی عەلەوییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو عەقڵییەتە مێژووییەی کە لە سەردەمی یاڤووز و ئیدریسی بتلیسییەوە تا ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، جەختیشی کردەوە کە تێگەیشتنی سیاسیی کورد لەسەر بنەمای تەنها تەنها تىفاَق و هاوپەیمانیی ئاشتی و دیموکراتیی گەلان و بڕواکان بنیاد نراوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی دەبەپە سەرنجی خستە سەر "ڕاگەیەندراوی ڕێبەرانی عەلەوی" و هۆشداری دا کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، بەکارهێنانی زمان و هەڵوێستێک کە ئاشتی و هەستیارییەکانی عەلەوییەکان تێکبدات، جێگەی قبووڵ کردن نییە و ئەو کەسانەی ڕاستییەکان چەواشە دەکەن و خزمەت بە دەسەڵات دەکەن، شایستەی نازناوی 'چەپگر' نین.