مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی، لە شاری کۆبانێ لەگەڵ پزیشکان و بەرپرسانی کەرتی تەندروستی کۆبووەوە و باری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، تاوتوێ کرد.
لەو دیدارەدا پرسی ڕێکخستنی دۆخی قانوونی و پیشەیی پزیشکان، بەتایبەت دەرچووانی زانکۆی ڕۆژاڤا و چۆنیەتیی تێکەڵکردنیان لە ناو دەزگا تەندروستییەکاندا خستە ڕوو؛
هاوکات سەرنج خرایە سەر کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکانی کۆبانێ وەک کەمیی ئامێری پزیشکی و پزیشکی پسپۆڕ، و جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرایەوە.