ڕاستەوخۆ

دڵشاد شەهاب: خوێندنی کوردی لە سووریا هەنگاوێکی ئەرێنییە و هەرێمی کوردستان پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا دەبێت

reset font size increase font size

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند کە دەستپێشخەریی خوێندنی کوردی لە سووریا هەنگاوێکی ئەرێنییە و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی دەستووردا.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوە دا کە لە دەستپێکی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا، نێچیرڤان بارزانی سەقامگیریی داهاتووی سووریای بە پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان بەستووەتەوە، و لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق ئەو هەڵوێستەی بە روونی بە ئەحمەد شەرع راگەیاندووە کە پێشوازیی لێ کراوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە کورد لە سووریا لە قۆناغی بێناسنامەییەوە گواستراوەتەوە بۆ قۆناخێک کە باس لە مافەکانی لە دەستووردا دەکرێت، و سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە جەختی کردەوە کە ئەمە بەشێک بووە لەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەردوولادا کراوە و هەرێمی کوردستان پشتگیری لە هەر هەنگاوێک دەکات کە لە پێناو ئاشتی و پێکەوەژیاندا بنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.