لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ زێدی خۆیان، پرۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنی لە قۆناغی کۆتاییدایە.
بەرپرسێکی دامەزراوەی "ئەلویسال" ڕایدەگەیێنێت کە زۆرینەی ڕێگە سەرەکییەکانی سەرێکانی پاککراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر زاری بەڕێوەبەری دامەزراوەی "ئەلویسال"، لە ئینجاژکردنی پرۆسەی پاککردنەوەی مین لە ناوچەکەدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستهاتووە:
ڕێگەی دەرباسیە - سەرێکانی: بە ڕێژەی 80% لە مین پاککراوەتەوە.
ڕێگەی تل تەمر - سەرێکانی: بە ڕێژەی 60% لە مین پاککراوەتەوە.
بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆتایی پێبێت
بەڕێوەبەری دامەزراوەکە ئاشکراشی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ڕێکارەکانی پاککردنەوەی ناوچەکە بەتەواوەتی کۆتاییان پێبێت و ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەکارییە کردارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بکرێت.
مینڕێژکردنی ڕێگەوبان و ناوچەکانی دەوروبەری سەرێکانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە، بە یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم گەڕانەوەی دانیشتووانی رەسەنی شارەکە هەژمار دەکرا.
چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمدا، پرۆسەی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەستپێبکاتەوە.