ڕاستەوخۆ

بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان خەڵکی ڕۆژئاوا ناچار دەکات ڕوو لە دەرمانی گیایی بکەن

reset font size increase font size

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تێچووی چارەسەرە پزیشکییەکان و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، هاوڵاتییانی ناوچەی جەزیرە لە پارێزگای حەسەکە بەشێوەیەکی بەربلاو ڕوویان لە بەکارهێنانی دەرمانی سروشتی و نەریتی کردووە و بازاڕی عەتارەکان گەرم بووە.

حەسەن عەبد، کە عەتارێکی دیاری ناوچەکەیە، ئاماژە بەوە دەکات، کارەکانی لەسەر بنەمای زانستی و دەستنیشانکردنی وردی هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکان دەکات، نەک تەنیا کەمکردنەوەی نیشانەکانیان. ناوبراو ڕوونی دەکاتەوە، چارەسەرەکانیان بە تەواوەتی سەدا سەد لە گیا دەرمانییەکان پێکهاتوون و بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی وەک شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییە پێستییەکان بەکاریان دەهێنن.

بەهۆی گرانبوونی بەردەوامی نرخی دەرمان و تێچووی چارەسەرە پزیشکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتییانی شاری حەسەکە زیاتر لە پێشوو ڕوو لە بەکارهێنانی دەرمانی گیایی و سروشتی دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.