یانەی ئامەدسپۆر، کە خۆی بۆ بەشداریکردن لە یەکەم وەرزی لە خولی سوپەری تورکیا ئامادە دەکات، لە ڕێگەی کورتە فیلمێک و تایبەتەوە درێسی یاریزانەکانی بڵاو کردەوە.
دیزاینی درێسەکە ئیلهامی لە بەها مێژوویی، فەرهەنگی و جوگرافیییەکانی باکووری کوردستان و ناوچەکە وەرگرتووە.
لە فیلمەکەدا، ئاماژە بە بەها سیمبولییەکانی چەندین شاری جیاواز دراوە؛ لەوانە شوورە مێژووییەکانی ئامەد، حەوزی دجلە، خانوو و کۆڵانە بەردینەکانی مێردین، دێری ئاخدامار لە وان، حەسەنکێف و پردی مالابادی لە ئێلح، چیای ئاگری، پردی موراد و دەشتاییەکانی مووش، لەگەڵ چیای جودی لە شرناخ.
لە ڤیدیۆکەدا ڕێز لە یاد و پێگەی (شێخموس ئۆزەر)، کاپتنی ئەفسانەییی یانەکە گیراوە، کە لە کۆتایی ساڵی 2016 لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، هاوکات یاریزانە نوێیەکانی وەرزی نوێش بەشدار بوون. چیرۆکی درێسەکە بە دەقێکی کوردیی گێڕدرایەوە، کە تێیدا ئاماژە بە خۆڕاگری، ڕۆحی میزۆپۆتامیا، ڕەنج و بەها فەرهەنگییەکانی ناوچەکە دەکات.