ڕاستەوخۆ

عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی نوێی هەناردەکردنی نەوتیان بۆ بەندەری جەیهان واژۆ کرد

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە (1ی ئابی 2026) واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ وەزارەتی وزەی تورکیا و کۆمپانیای (بۆتاش) بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆریی نێوان هەردوو وڵاتەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ڕۆژانە لانیکەم 750 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات دەستبەجێ کارەکانیان دەست پێدەکەنەوە.

ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە دێت، ڕێککەوتنی پێشووی نەوتی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە 26ی تەمووزدا کۆتایی پێ هاتبوو، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە نوێیە بەردەوامیی هەناردەکردنەکە بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو زامندار دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو حکومەت لە هەوڵدان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی گشتگیر، کە سێکتەرەکانی نەوت، کارەبا، سەرچاوە ئاوییەکان و بوارەکانی دیكەی گەشەپێدان دەگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجی درێژخایەنیان بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنە بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ڕێگەی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامە مێژووییەکەی ساڵی 1973ی نێوان عێراق و تورکیا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.