عێراق له مانگی ئه‌یلولدا ڕۆژانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كانیش ڕژدن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له بواری نه‌وت و وزه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ مانگی نۆ به كۆی گشتیی ڕۆژانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه و له به‌رنامه‌شیاندایه ئاستی هه‌نارده‌كردن زیاد بكه‌ن له ڕێگه‌ی توركیا و سوریاوه بۆ سه‌رو ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، هاوكات پابه‌ندبونی عێراقی دووپاتكرده‌وه به‌و ئاسته‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك دیارییكردووه بۆ هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه كه زیاتر نه‌بێت له چوار ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وه‌زیری نه‌وتی فێدراڵ و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان كۆبونه‌ته‌وه و تاوتاوێی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵییان كردووه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ڕژدبونیان دووپاتكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی به‌رده‌وام له كه‌رتی نه‌وت و وزه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه.
هه‌روه‌ها باس له ڕێكخستنی كه‌رتی نه‌وت و غاز كراوه به جۆرێك هاوسه‌نگیی له نێوان مافه‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان دروست بكات.
پڕۆژە یاسای نەوت و غاز یەکێکە لە گرنگترین و پڕکێشەترین یاساکانی عێراق کە لە دوای ساڵی 2005ـەوە چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا كێشه و ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و داهاته‌كه‌ی ڕێكبخات.