تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ڕایگەیاند کە هاوکێشە و دیدگای نوێی سەرۆک ترەمپ بۆ هاوپەیمانی و پەیوەندیی نێوان دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوشان لەگەڵ هەنگاوەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی گەنج و بوێری عێراق، ڕێڕەوێکی گۆڕانکاریی گەورە لە سەرانسەری میزۆپۆتامیا، شام، تورکیا و کەنداودا نەخشەسازی دەکات.
ناوبراو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پڕۆژە و هاوپەیمانییە نوێیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا وادەکات گەرووی هورمز گرنگی و کاریگەرییە ستراتیژییەکەی پێشووی نەمێنێت.
تۆم باراک جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا، کە خاوەنی هێزێکی دارایی مەزنن و بەهای بازاڕییان نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلارە، ئێستا سەرکردایەتیی دیپلۆماسی و وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا دەکەن، ئەمەش وەک دەروازەیەک بۆ هێنانەکایەی ڕوونی و دەرفەتی نوێ لە ناوچەیەکدا کە پێشتر وەک چەقی ئاڵۆزی دەبینرا؛
باراک گوتوویەتی: "قۆناغ و هاوکێشەیەکی نوێ لە ئارادایە."