ڕاستەوخۆ

وەزیری کارەبای عیراق: پێویستیمان بە 60 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە

reset font size increase font size

عامر عەبدولجەبار، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری کارەبا لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەماندا ئاشکرای کردووە پێویستیی ڕاستەقینەی عێراق بۆ ئۆتۆمبیلی وزەی کارەبا دەگاتە 60 هەزار مێگاوات، لە کاتێکدا بەررهەمهێنانی ئێستا لە 20 هەزار مێگاوات تێپەڕ ناکات و لەم دواییانەشدا وڵات نزیکەی 7 هەزار مێگاوات توانای بەررهەمهێنانی لەدەست داوە.

عامر عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەش کرد، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی هەشت تریلیۆن دینار، هاوکات پێشنیازێکی داوەتە وەزارەت بۆ بەکارهێنانی سیستمی وزەی خۆر لە دامودەزگا حکومییەکان تاوەکو پەستان لەسەر تۆڕی نیشتمانی کەم بێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، جەعفەر زاملی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر ڕایگەیاند، وەزیری کارەبا لەبەردەم پەرلەماندا بەڵێنی داوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا کێشەکە چارەسەر بکات، ئەوەش لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ زیاتکردنی هەناردەکردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەررهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.