ڕاستەوخۆ

ئاگر لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کەوتەوە

reset font size increase font size

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرێک لە ناو بارەگایەکی هێزە تایبەتەکانی عێراق لە بارەگای ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتووەتەوە.

ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، تیمی بەرگریی شارستانی بە هاوکاریی تانکەرەکانی ئاوی سوپای عێراق ڕەوانەی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە کراون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بۆ بەشەکانی دیکەی بارەگاکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە حەوت کارەڤانە لە ناو بارەگاکەدا. لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی ئاگرەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.