ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی شێڤرۆن کۆبووەوە؛ بەغدا دەیەوێت وەبەرهێنانی ئەمریکی زیاتر بکات

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەورەی نەوتیی "شێڤرۆن" (Chevron) لە بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی تەکساس کۆبووەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە کابینەکەی هەوڵ دەدات قەبارەی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە کەرتی وزەی وڵاتەکەدا بەرزبکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مارک نێڵسن، سەرۆکی کۆمپانیاکە و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی شێڤرۆن ئەنجامداوە.

زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردە

لە کۆبوونەوەکەدا، زەیدی داوای لە کۆمپانیای شێڤرۆن کردووە کە کارەکانی لە عێراق بەرفراوانتر و خێراتر بکات بە ئامانجی بەدیهێنانی پلانە ستراتیژییەکانی حکومەت، کە خۆیان لەمانەدا دەبیننەوە:

زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.

گەشەپێدانی تواناکانی عێراق لە بواری پاڵاوفتن و پڕۆسێسکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.

ڕێگەدان بە کەرتی نەوت بۆ هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی حکومەتەکەی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و ڕەزامەندییە پێویستەکان و دابینکردنی ژێرخانی گونجاو بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگاکانی پاڵاوتنی نەوت و پیشەسازیی کیمیایی، هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و هێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ عێراق کردەوە.

لای خۆشیانەوە، مارک نێڵسن، سەرۆکی کۆمپانیای شێڤرۆن، ئارەزووی کۆمپانیاکەی نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق، پڕۆژەکانی ڕاکێشانی بۆرییەکانی گواستنەوە بۆ بەندەرە ناوچەییەکان و کۆگاکانی هەڵگرتنی سووتەمەنی، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کورتکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.