ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێک: پێش سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا پارەی مووچەی هەرێم ڕەوانە دەکرێت

reset font size increase font size

لە کاتێکدا زیاتر لە 45 ڕۆژە مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، بڕیارە پێش گەشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، واژۆ لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێم بکرێت و ڕەوانە بکرێت.

شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، هیچ باسێک لە مووچەی هەرێمی کوردستان نەکراوە. لەگەڵ ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، کە ناتوانێت بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و ڕادەستی بەغدای بکات، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی "نووچە تیڤی" لە زاری چەند پەرلەمانتارێکی فیدراڵییەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە پارەکە بە لێبڕینی ڕاستەوخۆی ئەو 120 ملیار دینارە بنێرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە، بەشێکی پەیوەستە بە وەڵام نەدانەوە و نەناردنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ لەلایەن هەولێرەوە، بەشەکەی دیکەشی پەیوەندی بە خودی حکومەتی عێراقەوە هەیە، چونکە بەغدا لە ئێستادا کێشەی نەختینە و دابینکردنی "پارەی کاش"ی هەیە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێستادا بەغدا بەشێکی زۆری پارەی مووچەی هەرێمی کۆکردووەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی ناردنەکەی جێبەجێ دەکات.

پەرلەمانتارەکان دووپاتیان کردووەتەوە، بڕیارە پێش ڕۆیشتنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا (تەممووز)، واژۆی کۆتایی لەسەر تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی پێش گەشتە دیپلۆماسییەکە کۆتایی بەو قەیرانە داراییە بهێنرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.