ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق 12 راسپاردەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابینکردنی نەوتی ماڵان لە هەرێمی کوردستان پەسند کرد

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی ئەیلولی 2026، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا پاکێجێکی 12 خاڵی لە راسپاردەکان بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی کەمیی بەرهەمە نەوتییەکان و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە گرنگترین خاڵەکانی راسپاردەکەدا داوا کراوە پێداچوونەوە بە بڕی نەوتی خاوی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت و پەلە لە دابینکردنی نەوتی ماڵان بۆ وەرزی زستان بکرێت بە هەمان شێوازی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەت کردووە چاو بە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەکاندا بخشێنێتەوە و خشتەیەکی کاتی دابنێت بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمهێناندا، لە کاتێکدا عێراق ڕۆژانە پێویستی بە 35 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە و دووچاری 5 ملیۆن لیتر کورتهێنان دەبێتەوە.

هاوکات جەخت لەسەر تووندکردنی چاودێری لە کۆگەکان تا وێستگەکان، ڕێگری لە بەهەدەردان و تاوتوێکردنی نموونەی ئابووریی فرۆشتنی ناوخۆییی نەوت لەگەڵ لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان کراوەتەوە تاوەکو بەر لە جێبەجێکردنی بگەنە ڕێککەوتن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.