ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەیان ملیار دینار سامانی بەرپرسێکی باڵای بلۆک کرد

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، گەورەترین پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بەرپرسێکی پێشووی لە شاری موسڵ ڕایگەیاند، کە تێیدا دەست بەسەر چەندین باڵەخانە، کارگە و بارهەڵگری عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتندا گیراوە کە بەهاکەیان 69 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دادگای تایبەت دوای لێکۆڵینەوەی ورد توانیویەتی تۆڕێکی چەواشەکاری ئاشکرا بکات. تۆمەتبارەکان بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی ڕاستەقینەی سامانەکەیان و چەواشەکردنی دەزگاکانی چاودێری، تەواوی باڵەخانە و کارگەکانیان بە ناوی کارمەندەکانی خۆیانەوە تۆمار کردووە.

بە گوێرەی بڕیاری دادگا، ئەو موڵکانەی لە ناوەندی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا دەستیان بەسەردا گیراوە، بەهاکانیان بەم شێوەیە دەستنیشان کراوە:

باڵەخانە بازرگانییەکان: دەست بەسەر نۆ باڵەخانەی بازرگانیدا گیراوە، کە دەکەونە چەقی شاری موسڵ و بەهاکەیان 45 ملیار دینارە.

کارگەکانی ئارد: سێ کارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد دەستیان بەسەردا گیراوە، کە بەهاکەیان 24 ملیار دینارە.

بارهەڵگرەکان: دەست بەسەر حەوت بارهەڵگری مۆدێل نوێدا گیراوە، کە بەهای هەر یەکێکیان 200 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق جەختی کردووەتەوە، کە پڕۆسەی ڕاوەدووڕان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادرێت پۆستە باڵاکانی دەوڵەت بۆ کۆکردنەوەی سامانی نایاسایی بەکاربهێنرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.