ڕاستەوخۆ

دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی درۆن لە پارێزگای میسان؛ بەغدا و تاران لێکۆڵینەوەی هاوبەش ئەنجام دەدەن

reset font size increase font size

هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند سەکۆیەکی هەڵدانی درۆنیان لە بیابانی پارێزگای میسان لە نزیک سنووری هاوبەشی عێراق و ئێران دۆزییەوە، کە گومان دەکرێت لە هێرشە درۆنییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی سەر هێڵی بۆریی نەوتی (ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا)ی سعودیە بەکارهێنرابن.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، سەکۆکان لە ناوچەی تەیب لە پارێزگای میسان دۆزراونەتەوە و شوێنەواری هەڵدانی درۆن/مووشەک لە نزیک ڕووباری دوێریج بەدی کراوە، هاوکات ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردن لە ناوچەکە دەستی پێکردووە، بەڵام بەرپرسەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر لایەنی بەرپرس لە پشت هەڵدانی درۆنەکان ئاشکرا نەکردووە.

لە لایەکی دیکەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتڕاستی کردەوە، بەغدا داواکارییەکی ئێرانی قبووڵ کردووە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی ئەو سەکۆیانەی هەڵدانی درۆن لە نزیک هێڵی سنووریی نێوان هەردوو وڵات.

ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن، سەرەڕای تۆمەتبارکردنی گروپە چەکدارەکانی عێراق لەلایەن ڕیازەوە و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان لەلایەن گروپەکانەوە، حکومەتی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە لە سنووری پارێزگای میسانەوە ئاراستە کراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.