کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق کە نزیکن لە ئێرانەوە، بۆ دانانی چەک مەرجی نوێیان هەیە، ئەویش کشانەوەی سوپای تورکیا و هێزەکانی ئەمریکایە، هەروەها پەیامێکی تووند ئاراستەی عەلی زەیدی دەکات و دەڵێت 100ڕۆژ بەرگەمان گرتیت.
ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق پەیامێکی لەبارەی چەکدانان و دۆخی ئەمنیی ئەم دواییە بڵاوکردەوە و دەڵێ، مەرجی یەکەمیان چوونەدەرەوەی تەواوی سوپای ئەمریکا لە زەوی و ئاسمانی عێراق. مەرجی دووەمیشیان ئەوەیە سوپای تورکیا لە عێراق بچێتە دەرەوە.
بەشێکی دیکەی پەیامی بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران بوو، ئاماژە بەوە دەکات کە 100ڕۆژ بەرگەی هەڵسوکەوتەکانیان گرتووە، بەڵام ئەوەیان لێ نەبینی کە عێراق لەو دۆخە ئاڵۆزەی تێیدایە تێپەڕێنێت.