هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و سەرکۆنەی هێرشی سەر نووسینگەکەی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کردووە وهاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
حەڤدەی ئەم مانگە، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە،، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری حەدید-110 لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کراون.