ڕاستەوخۆ

سۆمۆ داشکاندنی گەورە لە نرخی نەوتی بەسرە دەکات بۆ ڕاکێشانی کڕیاران لە گەرووی هورمز

reset font size increase font size

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) داشکاندنی دارایی بەرچاوی لە نرخی نەوتی خاوی بەسرە (مامناوەند و قورس) بۆ بارکردنی مانگی ئاب ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕاکێشانی کڕیاران و بەردەوامبوونی هەناردەکردن لە ناوچەی گەرووی هورمز.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای "سۆمۆ" کە ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتیڕاستی کردووەتەوە، کۆمپانیاکە داوای لە کڕیاران کردووە بڕی گرێبەستەکانیان بۆ نەوتی خاوی بەسرەی مامناوەند یان قورس لەسەر بنەمای ڕادەستکردنی لەسەر کەشتی (FOB) لە بەندەری نەوتی بەسرە.

لە بەڵگەنامەکدا ئاشکرا کراوە کە سۆمۆ ئەم داشکاندنانەی خوارەوەی پێشنیاز کردووە:

  • نەوتی خاوی بەسرەی مامناوەند: داشکاندن لە نێوان 25 تا 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەپێی شوێنی بارکردن و ڕێڕەوی هەناردە.

  • نەوتی خاوی بەسرەی قورس: داشکاندن لە نێوان 27.80 تا 29.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم بڕیارەی عێراق دوای ئەوە دێت کە ئامارەکانی کەشتیوانی نزمبوونەوەی بەرچاوی گواستنەوەی دەریاییان لە گەرووی هورمز نیشان داوە دوای تۆمارکردنی هێرش بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان. هاوکات کەشتییە دەریاییە گەورەکانی وەک "نۆبل" کە نەوتی بەسرەی هەڵگرتبوو بەرەو چین ڕێڕەوی خۆی تەواو کردووە و کۆمپانیای "پێترۆچاینا"ش کەشتییەکی دیکەی بۆ گواستنەوەی نەوتی بەسرە لە سەرەتای ئابدا گرتووەتە بەردەست.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.