ڕاستەوخۆ

بەرپرسانی ئەمنیی دیالە لەسەر دۆسیەی ئەشکەنجەدانی ئاسنگەرە کوردەکەی خانەقین بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

reset font size increase font size

بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای دیالە و قەزای خانەقین، لەسەر دۆسیەی ئەشکەنجەدانی رێبین ستار، ئاسنگەرە کوردە کاکەیییەکەی خانەقین، بانگهێشتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەکرێن.

ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و نازک ئەحمەد، نوێنەری خانەقین لە پەرلەمانی عێراق، ڕێبین ستاریان بردە لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەکە لە نزیکەوە گوێیان لە شایەتحاڵی و ڕوونکردنەوەکانی گرت.

ڕێبین ستار لە 30ی ئابی 2026دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لە ڕەوشی خانەقین و تەعریب کردبوو و نووسینی کوردیی بۆ تابلۆی دووکانەکەی لەپاڵ عەرەبییەکەدا زیاد کردبوو. دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی و بردنی بۆ بەردەم دادوەر ئازاد کرا، بەڵام جەختی کردەوە، لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ڕەفتاری نامرۆڤانە بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی ئەیلولی 2026، ڕێبینی ئاسنگەر و نازک ئەحمەد بە میدیاکانیان ڕاگەیاند، ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بێزاری و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لەو هەڵسوکەوتە دەربڕیوە.

لیژنەکە بڕیاری داوە بەڕێوەبەری هەواڵگریی دیالە و خانەقین بانگهێشت بکات و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێبین ستار ڕێکبخات تاوەکو لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ تەواوی سەرپێچیکاران و ئەنجامدەرانی ئەشکەنجەکەدا بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.