ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، لە 21ی ئەیلوولی 2026دا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دانوستاندنەکانی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کردەوە، لە گفتوگۆکاندا هیچ داوایەکی کەسی، سیاسی یان بەرژەوەندییەکی تایبەتیان پێش بەرژەوەندیی گشتیی عێراق نەخستووە.
وەلائی پرۆسەکەی بە ڕێکخستنی چەک ناوزەد کرد و ئاماژەی بەوەدا، بەربەستی سەرەکی بەردەم پرۆسەکە بریتییە لە دەستەبەرکردنی سەروەریی عێراق، بڕیاری نیشتمانی، سەربەخۆییی وڵات و ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و دەستوەردانی دەرەکی.
لەم چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لیژنەیەکی 3 کەسییان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سێ گرووپی چەکداری نێو موقاوەمەی ئیسلامی پێکهێناوە کە کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا یەکێکیانە.
شایەنی باسە ڕاگرتنی چالاکیی سەربازی و بەشداریکردنی ئەو گرووپانە لە پرۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەستراوەتەوە بە وادەی 30ی ئەیلول، کە دوا مۆڵەتە بۆ کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، و وەلائی لە کۆتاییی پەیامەکەیدا جەختی کردەوە، بەرگری بەردەوام دەبێت تاوەکو عێراق بە تەواوەتی دەبێتە خاوەنی بڕیاری خۆی.