هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژنامەنووسێکیان دەستبەسەر کرد و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ب گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، ڕۆژنامەڤانێک بە ناوی ئامانج محەممەدپوور، کە خەڵکی بۆکانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر کراوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و بڕیاری دادگە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە و دەستبەسەریان کردووە، پاشانیش بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئیتڵاعاتی بۆکان جگە لە پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر لاپتۆپ و مۆبایلی ئامانج محەممەدپووردا گرتووە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی کەسوکارەکەی لە دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئامانج محەممەدپوور کراون، لە بەردەستدا نییە.