ڕاستەوخۆ

ترەمپ داوای لە زیلینسکی کرد هێرشەکانی سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ دووەم جار لەم مانگەدا داوای لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کردووە کە هێرشە درۆنییەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، نیگەرانی جدیی هەیە لەوەی ئەو هێرشانە ببنە هۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پاڵنەری سەرەکیی پەیامەکەی ترەمپ ترسی کەمبوونەوەی سووتەمەنی بووە و داوای کردووە فەرمان بە هێزە چەکدارەکان بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتانە، هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ دەیەوێت دڵنیا بێتەوە لەوەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی ڕووسیا دەگاتە بازاڕی جیهانی.

ئەم داوایەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە هات، ئۆکراینا گەورەترین هێرشی درۆنیی خۆی بۆ سەر مۆسکۆ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گەورە بەرپابوو، کە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، زیلینسکی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی بە گرنگ وەسف کرد و ڕایگەیاند، بەم نزیکانە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆ دەبێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.