وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا ژێرخانی سەربازیی لەسەر سنورەکانی وڵاته‌كه‌ی بنیات ده‌نێن.
ماکسیم ڕیژنکۆڤ، وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا باسی له‌وه‌ش كرد، کە بنکەیەکی نوێی هەواڵگریی لە پۆڵەندا كراوه‌ته‌وه، کە ته‌نها 80 کیلۆمەتر لە بیلاڕوسیاوە دوورە.
وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا ده‌شڵێت، بەهۆی ئەوەی لە ئەزموونە ئازاربەخشەکانی ڕابردوو فێربوون و بەهای ئاشتی باشتر لە هەموو کەسێک دەزانن، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ریی ئاسایش و ئاشتی ده‌كات.
گوتیشی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له دژمان به‌كاردێن، بۆمب و موشەک نین، به‌ڵكو سزادان و گۆشهگیركردنن، به‌ڵام ئامانجه‌كانمان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.