ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە وڵاتان

reset font size increase font size

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە وڵاتان

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆی دەریایی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و ئێران، بارودۆخی گەرووی هورمز تووشی ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە و زیاتر لە 500 کەشتیی گەورەی بازرگانی لەو ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەدا گیریان خواردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 6 هەزار کەس لە تیمی کەشتیوانیی ئەو کەشتییانە لە ڕەوشێکی مەترسیدادان و پێویستیان بە هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی بەپەلە هەیە تاوەکو سەریان لە مەترسی ڕزگار بکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی و ناڕەزایەتیی قووڵی خۆی بەرامبەر سەپاندنی باج و وەرگرتنی پارەی ناڕەوا لە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان دەربڕی و جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوانە بە تەواوەتی دژی یاسا سەربەخۆ نێودەوڵەتییەکانن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.