ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدات فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیر بکات

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، هەوڵێکی پەرلەمانی دەستی پێ کردووە تاوەکو فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیر بکرێن.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتاریان کۆ کردووەتەوە و ئاڕاستەی لیژنەی دارایییان کردووە تاوەکو مافی دەستەبەرکردنی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ ئەو گرێبەستانە مسۆگەر بێت، کە ماوەیەکی درێژە لە خزمەتدان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە داوە تاوەکو لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا بچەسپێندرێت.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی، کە بە واژۆی شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەرچووە، داوا لە وەزیری دارایی عێراق کراوە ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی بدات بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن و نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان، کە سەرجەمیان چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی چارەنووسی دەستەبەرکردنی شایستە دارایی و ئیدارییەکانیانن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.