ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: ڕێگە بە ئێران نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بێنێت

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی زۆر بە توندی لە ئێرانیان داوە و بە تەواوەتی توانا سەربازییەکانی ئەم وڵاتەیان لە ئاستی هێزی دەریایی، ئاسمانی و سیستمەکانی ڕادار و چاودێریدا تێکشکاندووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشی کرد، لە ئێستادا واشنتن لەگەڵ تاران لە گفتوگۆدایە و دەسەڵاتدارانی ئێران خوازیاری گفتوگۆن، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، پێی وایە ئێران ئامادەییی زیاتری تێدایە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام جەختی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی ئێران نادەن دەستیان بە چەکی ئەتۆمی بگات.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەی ڕابردوو ئەمریکا و ئێران هیچ هێرشێکی سەربازییان نەکردە سەر یەکتری و ناوچەکە شەوە دەستپێکێکی تا ڕادەیەک ئارامی بەخۆیەوە بینی.

ئاشکراکردنی پرۆسەی گفتوگۆکان هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی چاوەڕوانکراوی نێوان ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی، کە تێیدا ڕەشنووسی ستراتیژییە سەربازی و سیاسییەکان بەرامبەر تاران تاووتوێ دەکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.