وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، چیتر ناتوانێت دەرفەتی پێشکەشکردنی خولەکانی فێربوونی زمان و خولهكانی دیكه بێ بەرامبەر پێشکەش بە پەنابەران بکات.
بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، ئامانجمانە ئامارەکانی کۆچ کەمبکەینەوە، وابکەین خولی یەکخستنەوەی پەنابەران بۆ ئەو کەسانە بێت بۆ هەمیشە لە ئەڵمانیا دەمێننەوە، پێویست ناکات ئەو کەسانە بگرێتەوە کە هیچ ئاسۆیەکی مانەوەیان لە وڵاتەکەدا نییە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت ئەڵمانیا بڕیاری سنوردارکردنی بودجەی پەنابەرانی داوە، بەپێی بڕیارەکە لەداهاتوودا دەبێت پەنابەران بڕی ههزار و 600 یۆرۆ بۆ خولێکی فێربوون لە گیرفانی خۆیان بدەن، تەنها ئەگەر سەنتەری کار، فەرمانگەی کۆچبەری، یان فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی به فهرمی داوا لە خەڵک بکات کە خولێکی لەو شێوەیە بخوێنن، ئهوكاته فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران تێچوونەکانی دەگرێتە ئەستۆ.
ئەم بڕیارە ناڕەزای گەورەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەی لێکەوتوەتەوەو پێیانوایە ئەم خولانە گرنگن، کەسێک کە زمانی ئەڵمانی نازانێت لە کۆمەڵگەدا هیچ چانسێکی کارکردن و ژیانی شایستەی نییە، تا وەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەس بەشدارییان لەخولەکان کردووە.