ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی کرێملین: جەنگی ئێران و ئەمریکا جەنگی ئێمە نییە

reset font size increase font size

دیمیتری پیسکۆف، ڕاپۆرتەکان لە بارەی هاوکاریی سەربازیی مۆسکۆ بۆ تاران لە جەنگی ئێستادا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، ڕوسیا بەشێک نییە لەو ململانێیە.

دیمیتری پیسکۆف، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕوسیا، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای "ئیندیا تودەی"،  بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هاوکاریی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئێران دەکەن. پیسکۆف ڕایگەیاند، "ڕوسیا بەشداریی ئەم جەنگە ناکات و ئەمە جەنگی ئێمە نییە".

ئەم لێدوانەی پیسکۆف لە کاتێکدایە، ژمارەیەک لە میدیا نێودەوڵەتییەکان باس لە هاوکاریی سەربازیی ڕوسیا و چین بۆ ئێران دەکەن. تەنانەت سەرۆکی ئۆکرانیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، مۆسکۆ زانیاریی هەواڵگری و وێنەی مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا داوەتە هێزە چەکدارەکانی ئێران.

گوتەبێژی کرێملین ئاماژەی بە پێشنیازێکی پێشووی ڤلادیمیر پۆتین کرد لە بارەی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ خاکی ڕوسیا و ڕایگەیاند، واشنتن بووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەو پڕۆژەیە.

پیسکۆف گوتی، پۆتین پێشتر ئەم پێشنیازەی خستبووە ڕوو و گوتبووی، ڕوسیا ئامادەیە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە خاکی خۆیدا بپارێزێت. گوتیشی، "ئەمە دەبووە چارەسەرێکی زۆر باش، بەڵام بەداخەوە لایەنی ئەمریکی ڕەتی کردەوە."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.