ڕاستەوخۆ

کۆبوونەوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرکوەزیران دواخرا

reset font size increase font size

کۆبوونەوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران دواخرا. سەرچاوەیەکی چوارچێوەکە دەڵێت، کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی شەممە و  ئەو کاتە کەسێک بۆ پۆستەکە دیاریدەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی شەفەق لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران، کە بڕیاربوو ئەمشەو ئەنجام بدرێت دواخراوە.

سەرچاوەکە، لە بارەی کاتی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکردوە، سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە پێیانوایە، تێگەیشتنە نوێیەکان پێویستی بە کاتی زیاترە، بەڵام لە سەر ئەوە ڕیککەوتوون، ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمشەو دوای ناکۆییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و شیعەکان دێت لە بارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، کە تا ئێستا نەیانتوانیەوە لە سەری رێکبکەون.

هەریەک لە نوری مالیکی و محەمەد شیاع سودانی لە بەهێزترین کاندیدەکانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقن. سەرچاوەکەی شەفەق گوتویەتی، بڕیار وایە ڕۆژی شەممە لیستی ناوی کاندیدەکان لە نێو کۆبوونەوەکە بخرێنە ڕوو بۆ یەکلابوونەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 11ـی ئەم مانگەدا نزار ئامێدی، وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و بە گوێرەی یاسا دوای ڕاسپاردنی سەرۆککۆمار، دەبێت گەورەترین فراکسیۆن لە ماوەی 15 ڕۆژ و تا 26ـی مانگ کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕابگەیەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.