دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوە. ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ماوەیەدا سێ کەس بە هۆی هێرشەکانەوە بوونەتە قوربانیی.
دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان، ئاماری هێرشە درۆنییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا پێنج هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەزگاکە بڵاویکردوەتەوە، دوێنێ سێشەممە لە کاتژمێر 5:15 ـی ئێوارەدا هێرش کراوەتە سەر کامپی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سورداش و لە ئەنجامدا کەسێک شەهید بووە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هەر لە هەمان کاتدا هێرشکراوەتە سەر کامپێکی حزبەکانی رۆژهەڵات لە شاری کۆیە. لەم هێرشەدا زیانی گیانیی نەبووە.
دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 2:16ـی نیوەڕۆ هێرشێکی دیکەی درۆنیی کراوەتە سەر کامپی پەنابەران لە سنوری دێگەڵە و هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە.