ڕاستەوخۆ

کۆشکی سپی: خولی دووەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد ئەنجام دەدرێت

reset font size increase font size

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، خولی دووەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بە ئامادەبوونی پاکستان ئەنجام دەدرێت و لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی چڕ لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدان.

کارۆڵین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندیی حکومەتی ئێرانە کە سەرجەم داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ قبوڵ بکات. گوتیشی، ئێمە پێشتر سەرجەم هێڵە سوورەکانمان دیاریکردووە و هەر لە سەر ئەم بنەمایەش پەرە بە گفتوگۆکانمان دەدەین.

لیڤیت لە بارەی ئەنجامی دانوستانەکان دەڵێت، "هەستێکی باشمان هەیە و پێمانوایە ئەمجارە دەگەینە ڕێککەوتن".

گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی، ئەو هەواڵانەی باس لە خواستی ئەمریکا بۆ نوێکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران دەکەن بەهیچ شێوەیەک ڕاست نین و ئەمریکا نایەوێت ماوەی ئاگربەستەکە درێژ بکاتەوە.

ئەم لێدوانەی لیڤیت لەکاتێکدایە، بڕیارە خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەنێوەندگیری پاکستان ئەنجام بدرێت. 

هەر لەم چوارچێوەشدا، سەرۆکی گشتیی سوپای پاکستان ئەمڕۆ سەردانی ئێرانی کردووە و لەگەڵ بەپرسانی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.