بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، گەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و هەر بڕیارێکی هێرشکردن لەلایەن واشنتنەوە، هەناردەکردنی نەوتی ناوچەکە بە تەواوی ڕادەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرۆکی ئەمریکا بارێکی دیکە هەڕەشەی ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێرانی کردووەتەوە. پیرۆ بەاگاداریینامەکەی شەوی ڕابردوو، تگەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر هەر کەشتییەکیش تێپەڕێت، پێویستە تەنیا بەو ڕێڕەوەدا بێت کە پێشتر دیاری کراوە."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا بچنە بواری جێبەجێکردنەوە:
ڕاگرتنی نەوت: ڕێگە بە هەناردەکردنی "تەنانەت یەک دڵۆپ نەوت" لە ناوچەکەوە نادرێت.
ئامانجگرتنی ژێرخانەکان: ژێرخانەکانی نەوت، گاز، پێكهاتەی کارەبا و ئابووریی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
فراوانبوونی جەنگ: هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا جەنگەکە بۆ تەواوی ناوچەکە و دەرەوەشی دەگوێزێتەوە.