ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتێک: واشنتن لێکۆڵینەوە لە هاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران لە ئامانجگرتنی بنکەکانی CIA دەکات

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی  ڕۆیتەرز، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن ئایا ڕووسیا زانیاریی هەواڵگری، داتای دەستنیشانکردنی ئامانج یان تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی درۆنی داوەتە ئێران بۆ لێدانی بنکەکانی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە ناوچەی کەنداو.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لانی کەم دوو بنکەی سەر بە CIA پێکراون، کە یەکێکیان وێستگەی هەواڵگریی ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە ڕیاز و ئەوی دیکەیان دامەزراوەیەک بووە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق، سەرچاوەکانیش جەخت دەکەنەوە ژمارەی سەرجەم ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج زیاتر لە یەک و کەمتر لە دوانزە بنکەن.

هەڵسەنگاندنێکی ناوخۆیی هەواڵگریی ڕۆژئاوا گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ڕووسیا بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆڵی لە هاوکاریکردنی تاراندا هەبووە بۆ لێدانی ئەم ئامانجانە. لەو چوارچێوەیەدا دوو بەرپرسی ڕۆژئاوایی ئاشکرایان کردووە ئەو هێرشەی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز بە دوو درۆنی شێوازی "شاهد" ئەنجام دراوە کە لەلایەن ڕووسیاوە بەرەوپێشبراون.

 بەرپرسان پێیانوایە مۆسکۆ سیستمی ڕێنیشاندەری مانگی دەستکردی Kometa-Mی داوەتە ئێران، کە بەهۆیەوە درۆنی Shahed-136 دەتوانێت بە وردییەکی زۆر زیاتر و بەبێ ئاستەنگیی خەوشدارکردنی سیگناڵ ئامانجەکان بپێکێت، بەڵام تاوەکو ئێستا واشنتن بە ڕەسمی نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو هاوکارییە بەردەوامن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.