گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بە موشەکی بالیستی هێرشییان کردووەتە سەر ئامانجە هەستیارە سەربازییەکانی تەلئەبیب لە باشوری فەلەستین.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن دەڵێت، هێرشەکەیان لە ڕێگەی هەڵدانی موشەکی بالیستییەوە ئەنجام داوە. گوتیشی، هێرشەکە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پشتگیریی لە حکومەتی ئێران و بەرەکانی مقاومە لە لوبنان، عێراق و فەلەستین بووە.
پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، بەرپەرچی موشەکێکی داوەتەوە کە لە لایەن یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە.