ڕاستەوخۆ

له‌ خوزستان ده‌یان كه‌س به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركران

reset font size increase font size

هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە پارێزگای خوزستان 42 کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا دەستگیركرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیم، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای خوزستان لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا، 42 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ میدیا دژبەرەکان و دەزگا سیخوڕییەکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا دەستگیرکردووە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەرقاڵی وێنەگرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆی بنکە هەستیارە سەربازی و ئەمنییەکان بوون، هەروەها زانیارییەکانیان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ میدیا و لایەنە بیانییەکان ناردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خوزستان ڕایگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دادوەری، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.