ڕاستەوخۆ

ڕەشنووسی دەستوری نوێی تورکیا دەخرێتە بەردەم ئەردۆغان

reset font size increase font size

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی میلییەتی تورکی، ڕەشنووسی دەستوری نوێی تورکیا ئامادەیە و دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک، دەچێتە بەردەم ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

ئاژانسەکە دەڵێت، بڕیارە دوای پەسەندکردنی ڕەشنوسەکە لەلایەن ئەردۆغانەوە، بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردن ڕەوانەی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.

ئاژانسەکە دەشڵێت، لە ڕەشنوسەکەدا باس لە گۆڕینی سێ ماددەی یەکەمی دەستوری تورکیا نەکراوە، کە پیشتر باس لەوە کرابوو پێویستە گۆڕانکاری لەم سێ ماددەیەدا بکرێت کە باس لە مافی خوێندن بە زمانی دایک و هاوڵاتیبوون لە تورکیا دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.