ڕاستەوخۆ

سوپای ئێران: حەوت سەربازمان لە هێرشێکی ئەمریکا کوژراون

reset font size increase font size

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هێرشێکی مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر هێزی زەمینی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەی بامپوور لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان حەوت کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، هێرشەکە بەیانی ئەمڕۆ بە ١٣ مووشەک ڕوویداوە و میوانخانە و بنکەی پاسەوانیی کردۆتە ئامانج و سوپای ئێران بەڵێن دەدات توڵەی ئەم هێرشەی ئەمریکا بە توندی بکاتەوە.

بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان لە سۆشیال میدیادا باسی چەند تەقینەوەیەکی گەورە دەکەن و نووسیویانە ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم هێرشە زیاد بکات.

ماڵپەڕی ئافتاب نیوز بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لە بەلوچستان بڵاوی کردەوە کە لانیکەم ٥٠ سەربازی ئێران بریندار بوون و باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.