ئەمریکا زیاتر لە حەوت کاتژمێر ئێرانی بۆردوومانکرد، ئابلۆقەی دەریاییشی لەسەر تەواوی ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزاکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم ڕایگەیاند، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان، هێرش و بۆردوومانیان بۆسەر ئێران کۆتاییان هاتووە و حەوت کاتژمێر پێگە سەربازییەکانی ئێرانیان لە ناوچەکە بۆردوومان کردووە.
سێنتکۆم دەڵێ، 20 کەشتی جەنگیی ئەمریکا و سەدان فڕۆکەی جەنگیی و درۆن لە ناوچەکە هەن و ئامادەن بۆ هێرشکردن.
دەشڵێت، ئابلۆقەی دەریاییان خستووەتەسەر گەرووی هورمز و کەشتی بازرگانیی و بەندەرەکانی ئێران