ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: هێزی ئاسمانی وەڵامی درۆنێکی داوە کە لە ئێرانەوە نزیک بووەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکە وەڵامی درۆنێکی دایەوە کە لە سەرووی ئاوە هەرێمییەکانی وڵاتەکەوە دۆزرایەوە و لە ئێرانەوە نزیک دەبووەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشییەکی بەرزدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری، لە کاتێکدا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامن لە چاودێریکردن و پاراستنی ئاسمانی وڵات لە سەرانسەری شەوڕۆژدا.

هەروەها وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتییان کرد کە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە یان زانیاری ناتەواو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.