سەرەڕای گرتنەبەری رێکارە ئەمنی و داخستنی دەروازەی زانکۆکان، بۆ رۆژی پێنجەم و لهسهر یهك خۆپیشاندانی خوێندكاران لە زانکۆکانی ئێران بەردەوامە، خوێندکاران بە وتنەوەی دروشم دژی حکومەت، جەخت لەسەر بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان تا گەیشتن بە ئازادی دەکەنهوه.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانكردهوه، هاوشێوهی رۆژانی پێشوو، ئەمڕۆش زانکۆکانی ئێران بوونەوه مەیدانی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خوێندکاران، هاوکات لەگەڵ زانکۆکانی تاران، لە شیراز، مەشهەد و ئەسفەهانیش، زانکۆکان شەپۆلێکی دیکەی ناڕەزایەتییان بەخۆوە بینی.
میدیاكان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دیمەنی ناڕەزایەتییەکان رایانگەیاند، زانکۆی تاران بەشێوەی فەرمیی، چوونی 180 خوێندکاری بۆ ناو زانکۆکە، قەدەغە کردووە.
ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە کاتێکدایە، هێزە ئەمنییەکان بە گرتنەبەری رێوشوێنی توند لە دەوروبەری زانکۆکان، هەوڵدەدەن، رێگری لە هەر چەشنە گردبوونەوەیەک بکەن، حکومەت بە هەڕەشەی قەدەغەکردنی هاتنە ناو زانکۆ و بانگکردنی خوێندکاران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان، دەیەوێت کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بهێنێت.