ڕاستەوخۆ

لە گەرووی هورمز هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر

reset font size increase font size

دەستەی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی ئەمنیی نوێ پێگەیشتووە، کە پەیوەندی بە کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە هەیە لە کاتی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمز.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ئەو دەستە دەریایییە بەریتانییە، کەشتییەکە لە نزیک گەرووی هورمز کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانی پێگەیشتووە. بە پشت بەستن بە زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە زیانی بچووک بە پێکهاتەی کەشتییەکە گەیشتووە.

ئەم ئاڵۆزییە نوێیەی گەرووی هورمز لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بەشداربوونی لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی چیتر پێویستی بە گەرووی هورمز نییە. بەڵام ئەم هێرشە نوێیە ترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و تێکچوونی ئاسایشی وزەی جیهانیی لە ناوچەکەدا زیاد کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.