به ئاماده‌بونی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆبووه‌وه و دەڵێت، ئاڵنگارییە دارایی و سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ڕاگەیەنراوی دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تاوتوێی كاروباری دارایی و ئابوریی عێراق كراوه و جه‌خت له سه‌قامگیریی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵك كرا‌وه‌ته‌وه.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سیاسه‌تێكی نه‌ختینه‌یی و گه‌شه‌پێدان په‌یڕه‌و بكرێت، پشتیوان بێت بۆ سه‌قامگیریی ئابوریی عێراق و باشكردنی باروگوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییە سه‌ره‌كیه‌كان و پڕۆژه گرنگه‌كان.