ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەنگاوی ئەرێنی هاوێشتووە

reset font size increase font size

هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی بەرپرسانی تێوەگلاو و گێڕانەوەی سەرمایە بە تاڵانبراوەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، پێگەی وڵاتەکەی لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا باشتر کردووە.

یاما ترابی، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە، ئاگاداری هەنگاوەکانی حکومەتی نوێی عێراقن و ئاماژەی بەوەدا، کە پێگەی عێراق لە پلەی 161 بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2015، بۆ پلەی 136 لە نێوان 182 وڵاتدا لە ئێستادا بەرز بووەتەوە، کە ئەمەش نیشانەی چوونەپێشەوەی ئەرێنییە.

لەگەڵ دەستبەرکاربوونی کابینەکەی عەلی زەیدی، هەڵمەتێکی فراوان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی دەستی پێکرد، بەتایبەتی لە دوای دەستگیرکردنی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت، کە پەردەی لەسەر گەندەڵییەکی سیستماتیک لادا.

ئەم هەڵمەتانە، کە بەرپرسانی باڵا و پەرلەمانتارانیشی گرتووەتەوە بوونەتە هۆی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلاری بە تاڵانچوو بۆ خەزێنەی دەوڵەت و وەرگرتنەوەی تۆمەتبارانی هەڵهاتوو، کە ئەمەش پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ هەنگاوەکانی بەغدا زیاتر کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.