سەرۆکوەزیرانی عێراق، علی فالح الزیدی، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە و ڕایگەیاند که حکومەت بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی بودجەیەک کە پشت بە بەرنامە و ئەنجام دەبەستێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەت، لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی دووشەممە (10ی ئابی 2026) بەڕێوە چوو، تاوتوێی سیاسەتە دارایی و ئابوورییەکان کرا، و سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە که ئەم نەخشەڕێگە ئابوورییە نوێیە خەرجییەکانی دەوڵەت بە ئامانج و دەرئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە.
علی فالح الزیدی ئاماژەی بەوەش دا که حکومەت کار لەسەر ستراتیژێکی بنیاتنانی دەوڵەت دەکات کە چڕبووەتەوە لەسەر دروستکردن و بوژاندنەوەی عێراقێکی ئابووریی نوێ، پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵی، و بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییە دەستورییەکان،
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد که کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان ئارەزوویەکی بەهێزیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق نیشان داوە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ پشتگیریکردنی ئابووریی وڵات دەربڕیوە.