شاندێکی باڵای ئەمنی و هەواڵگریی عێراق سەردانی سعوودیەی کرد و لەلایەن شازادە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێ کرا؛
وەزیری بەرگریی سعوودیە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەمیشە پشتگیری لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکات.
شاندە عێراقییەکە کە پێکهاتبوو لە حەمید شاتری، سەرۆکی هەواڵگریی عێراق، عەبدولئەمیر ئەلمەشەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی عەلی زێدی، و زێد المووساوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە پاش هێرشە ئاسمانییەکانیمدی سعوودیە بۆ سەر میلیشیا نزیکەکانی ئێران لە عێراق، سەردانی ریازیان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دۆسیەی بەرگریی هاوبەش و هێرشی درۆنی بۆ سەر سعوودیە کرا.
وەزیری بەرگریی سعوودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "عێراق دراوسێیەکی ئازیزە بۆ ئێمە و بە پەیوەندیی براوە و هاوکاریی هاوبەش بەستراوەتەوە بە حکومەت و گەلی براوەوە".
هەروەها دووپاتی کردەوە که سعوودیە هەمیشە لە پاڵ عێراق دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی.