ڕاستەوخۆ

وەزیری تەندروستی: لە داهاتوویەکی نزیکدا هەر هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کۆدی تەندروستیی تایبەت

reset font size increase font size

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغێکی نزیکدا سیستەمێکی نوێی تەندروستی پەیڕەو دەکرێت کە تێیدا هەر هاووڵاتییەک خاوەنی کۆدێکی تەندروستیی تایبەت بە خۆی دەبێت.

بەگوێرەی لێدوانەکەی، ئەم کۆدە تەندروستییە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات، بە جۆرێک کە پێویست ناکات مێژووی نەخۆشی و سەردانە پزیشکییەکانی پێشوویان لە یاد بێت.

 چونکە سەرجەم زانیاری و تۆمارە پزیشکییەکان لەو کۆدە تایبەتەدا کۆ دەکرێنەوە و دەپارێزرێن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.