ڕاستەوخۆ

توێژینەوەیەکی نوێ: هەر جگەرەیەک نزیکەی ٢٠ خولەک لە تەمەنی مرۆڤ کەمدەکاتەوە

reset font size increase font size

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆیی لە کۆلێژی لەندەن دەریخستووە کە هەر جگەرەیەک بە تێکڕا نزیکەی ٢٠ خولەک لە تەمەنی مرۆڤ کەمدەکاتەوە، کە ئەمەش نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە خەمڵاندنەکانی پێشوو؛ واتە هەر پاکەتێک جگەرە نزیکەی حەوت کاتژمێر تەمەن دەفڕێنێت.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیاوە و بە پشتبەستن بە داتاکانی ملیۆنێک کەس لە ساڵی ١٩٥١ەوە ئەنجام دراوە، کاریگەریی جگەرەکێشان لەسەر ژنان زیاترە و هەر جگەرەیەک تەمەنی پیاوان نزیکەی ١٧ خولەک و ژنانیش ٢٢ خولەک کەم دەکاتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جگەرەکێشان وەک «پەتایەکی گشتگیر» دەناسێت کە ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەشت ملیۆن کەس لە جیهاندا و نزیکەی دوو لەسەر سێی کەسانی بەردەوام بە تێکڕا ١٠ ساڵ لە تەمەنیان لەدەست دەدەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.