بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند کە هاووڵاتییەکی بەتەمەنی تەمەن ٦١ ساڵ لە گوندی کاولۆکانی سەر بە قەزای ڕواندز، کاتێک بە مەبەستی ڕاوەماسی چووەتە ناو ڕووباری کاولۆکان، خنکاوە و گیانی لەدەست داوە.
دوای دەرهێنانی تەرمەکەی و تەواوکردنی ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکان لە پزیشکی دادی، تەرمی قوربانییەکە کە خەڵکی هەمان گوندە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، ئاماری قوربانییانی خنکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ١٠ کەس بەرز بووەوە.